هاووڵاتییەک لە فەرمانداری ئەیوان هەوڵی خۆسووتاندنی دا

15:06 - 15 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئەیوان لە بەردەرگای فەرمانداری ئەو شارە هەوڵی خۆسووتاندنی دا.

هەواڵدەریی کاری ئێران\"ئیلنا\" بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ خەزەڵووەر، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەردەرگای فەرماندداری ئەو شارە، هەوڵی خوسووتاندنی داو فەرمانداری بە دوای بڵاونەوەی ئەم هەوڵە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند، پێرسنولی فەرانداری پێشیان بە خۆسووتاندنی ئەو هاووڵاتییە گرت.

هەتا کاتی بڵاونەوەی ئەم هەواڵە شوناس و هۆکاری خوسووتاندی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیندراوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان تەمەنی ئەو هاووڵاتییەیان بە ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

پێستریش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنسوور کەیەهانی لە بەردەرگای فەرامانداری شاری سونقوور و کوڵیایی بەنزینی بە خۆیدا کردبووە و خۆی سووتاندن و هاووڵاتییانی شاری سەنقوور لەو پەیوەندییەدا، لە بەر دەرگای فەرمانداری ناڕەزایەتییان دەربڕی.