هاووڵاتییەک لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

15:05 - 30 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە شاری پاوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"جەماڵ عەلی وەیسی\" خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کردووە.

پێشتر، ئەم هاووڵاتییە کوردە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و بە وتەی بنەماڵەکەی، پاش پاکانە حیساب لە ئەندامیەتی لە حیزبەکان، هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی نەبووە و لەو پەیوەندییەدا، ساڵی ٩٠ بۆ ماوەی حەوتوویەک لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.