هاووڵاتییەک لە شاری سەڵماس لە سێدارە درا

15:36 - 23 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، لە شاری سەڵماس حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەڵماس بە تۆمەتی \"قەتل\" لە شوێنی گشتی و لە پێش چاوی خەڵک لە سێدراە دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی زۆر خواردنەوەی\"مشروب\" بە چەقۆ هێرشی کەردووتە سەر دایکی و خوشکەکەی خۆی و کوشتوینی.

هەروەها ئەو سەر‌چاوەیە ئەوەشی خستە روو، لە ئەگەری میدیایی نەکردنی ئەم هەوالە، بەرپرسانی حکوومەتی شوناسی ئەم هاووڵاتییەیان، ڕانەگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە ساڵی ٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی کوشتنی دایک و خۆشکی خۆی لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە \"قیساسی نەفس\" مەحکووم کرابوو.

ڕاگەیەنە فەرمی و خۆجێییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ڕووماڵ کردنی هەواڵی ئێعدام کردنی هاووڵاتییان لە ئێران خۆیان دەبوێرن.

قیساس حوکمێکی دینی و بنچینەی حکوومەتی هەیە و چالاکانی مافی مرۆڤ ئەم جۆرە حوکمەیان لەگەڵ سیستمی قەزایی و دادرەسی ئێڕان، بە جۆرێک لە \"نادادپەروەری و تۆڵە سەندنەوە\" ناوزەد دەکەن.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە، کە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامی هاووڵاتییانی خۆی تۆمار کردووە و ئەم کردەوەیەش لەگەڵ ناڕەزایەتیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤی بەرەوڕوو بووتەوە.