هاووڵاتییەک لە شاری خۆی ئێعدام کرا

19:50 - 20 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی، بە تۆمەتی دەستدرێژی لە لایەن دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێرانەوە، لە زیندانی ئەو شارە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی، بە ناوی \"جەواد گوڵنییەت\" لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەو شارەوە، حوکمی ئێعدامەکەی جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی \"دەستدرێژی بە عەنف\" دەسبەسەر کرا و لە لایەن دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێرانەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.