هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

11:00 - 25 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی فارووقی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "چواردیوار"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی لە "میراوا"ی بۆکان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوەیە و پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.