هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:29 - 24 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "موعین ئەبووبەکری" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەئموورانی ئەمنییەتیی بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەی ئەبووبەکری بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵەیە خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.