هاووڵاتییەک بە هۆی نەبوونی فەیسبووک بانگهێشت کراوە

22:18 - 18 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاوژینی چالاکێکی کرێکاریی لە شاری سەقز بە تۆمەتی \"بێرێزی بە پیرۆزییەکان\" تاوانبار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، لقی دووی دادگوستەریی شاری سەقز نەجیبە ساڵح زادە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرد.

بانگهێشت کردنەکە لە لایەن پۆلیسی ئەماکنی گشتیی فەرماندەیی ئینتزامیی شاری سەقز بووە.

دادوەری دادگوستەری، نەجیبە ساڵح زادەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە فەیسبووک لەمەڕ پشتیوانی کردن لە کرێکاران و بەتایبەتی ڕەزا شەهابی بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، مەحموود ساڵحی هاوسەری نەجیبە ساڵح زادە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک لە فەیسبووکەکەی خۆیدا، نوسیوویەتی: \" نەجیبە وێڕای بە درۆ خستنەوەی ئەو تۆمەتانە، ڕایدەگەیەنێت کە فەیسبووکی نیە و ئەو تۆمەتانشی قەبوول نیە.\"

هەروەها دادوەری دۆسیەکە، چەند حاڵەتی دیکە وەک ڕۆشتن بۆ فەڕانسە لە سەر دەعوەتی یەکیەتییەکانی پیشەیی فەرانسە و \"بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران\"، بریاری دەستبەسەر کردنی نەجیبە داوە.

دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، نێردراوەتە لقی دووی دادگوستەریی شاری سەقز و نەجیبە بە دانانی بارمتەی ١٢ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هاوسەری نەجیبە ڕادەگەیەنێ، لێپرسینەوە و سازکردنی پەروەندە بۆ ناوبراو، تەنیا بەو هۆکارەوەیە کە نەجیبە خێزانی کەسێکی کرێکارە و دادوەری دۆسیەکەش لە لێدوانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە.