هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بانە کرا

11:23 - 1 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حامید مەحموودی" تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی شاری بانە، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی، بۆ زیندانی ئەو شارە، گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش بانگهێشتکرانی بۆ بەڕێوەبەریی یاسای دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

حامید مەحموودی پێشتر بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" لەلایەن دادگای بانە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.