هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا

15:46 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"سەیدجەماڵ سەفەوی\" تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار،کە مانگێک لەمەو پێش دەسبەسەر کراوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و پاشان ماڵەکەی لە لایەن ئەم هێزەوە دەپشکێنرێت، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەت و تاکەکەسییەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا گرتووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا تەنیا چەند خولەک چاوی بە باوکی کەتووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.