هاووڵاتییەکی کورد پلەی ئۆلەمپیادی بەرهەمداری لە بەشی پەلەوەر بە دەست هێنا

20:25 - 3 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە یەکەم ئۆلەمپیادی بەرهەمداری لە بەشی جووتیاری و سەرچاوە سروشتیەکان نیشانەی میللی بەرهەمداری بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەشەممە، خاوەنکارێکی خەڵکی شاری مەهاباد سەر بە پارێزگای ورمێ، وەکوو خاوەنکاری نموونەی وڵاتی ئێران دەست نیشان کرا.

\"\"
ڕەزا سواری
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی\"ڕەزا سواری\" خەڵکی شاری مەهاباد راگەیەنراوە.

ڕەزا سواری خاوەنکاری سەرکەوتوو، چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بە ماتۆڕێک و تەرزاوویەک و ٢ هەزار تمەن دەست پێکردووە و هەنوکە وەکوو خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری نموونە خاوەنی ١٠ گێلگەی پەلەوەرە، کارگەی دانەوێلە لە سەرمایەکی ساڵانە ٤٠ میلیارد تمەن پارەی هەیە.

بەهۆی چالاکیە ئابوورییەکانی ناوبراو لەم ناوچەیە لەلایەکەوە کێشە بێکاری تا ڕادەیەک چارەسەر کراوە و هەمیش خەڵکی ئەم ناوچەی لە بەرهەمی کێڵگەکانی پەلەوەری دیکە تا ڕادەیەکی بەرچاو بێ نیاز کردووە کە لەم ڕووەوە پلەی سێهەمی ئێرانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.