هاووڵاتییەکی کورد، پاش ٢٠ رۆژ لە گیران چارەنووسی نادیارە
18:48 - 8 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای ٢٠ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی، چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لاوێکی کورد بە ناوی \"محەممەد نەسیم پوور\" تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی فەتاح و خەڵکی \"عەلیاوا\"ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
بهپێی راپۆرتی ههواڵنێری کوردپا و سهرچاوهیهکی ئاگادار، لهکاتی دهستبهسهر کرانی ئهو هاووڵاتییه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ههتا ئێستا هیچ زانیارییهک لهمهڕ شوێنی راگیران و تاوانی ناوبراو لهبهر دهستدا نیه.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، ئاماری راستەقینە دەکرێ لەو رێژەیەش زیاتر بێت.