هاووڵاتییەکی کورد پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
12:14 - 8 بانەمەڕ 2720
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەمیل خادم" تەمەن ٤٢ ساڵ، لە سێڕێیانی "سێروو"ی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، "هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی "جەمیل خادم" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.