هاووڵاتییەکی کورد و سەربازێکی کرمانی کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا

14:29 - 29 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی \"نەجمەدین شادفەڕ\"، خێزاندار و تەمەن ٣٢ ساڵ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

\"\"نەجمەدین شادفەڕ
لە لایەکی دیکەوە، لە پادگانی ئەرتەشی شاری سنە، سەربازێکی خەڵکی شاری کرمان پاش ٢٢ مانگ سەربازی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناس و هۆکاری خۆکوژیی ئەو سەربازە کرمانییە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لە پادگانی ئەرتەشی شارەکانی سنە، پیرانشار و سەقز چەند سەربازێک دەستیان داوەتە خۆکوژی و شاهد عەلەوی ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی وڵاتی ئامریکا، سەبارەت بە خۆکوژی ئەو سەربازانە لە کوردستان بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: یاسای سەربازی بەگشتی یاسای دژی مافەکانی مرۆڤە و ئەوەی پرینسیپ هەیە لە ژێر پێ دەخرێت.

\"\"شاهد عەلەوی ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی وڵاتی ئامریکا
ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها ڕایگەیاند: بەشێکی دیکە لە هۆکاری خۆکوژیی سەربازەکان لە پادگان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یاسایانە کە لە نێو خودی پاگانەکاندا دانراوە، کە دژی یاسای بنەڕەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە و ئەمەش کێشە دروست دەکات و ئەو گەنجانە دێنێتە سەر ئەو قەناعەتە کە ئەم دوو ساڵە من چی فێر دەبم و بڕیارە ئەم دوو ساڵە چی بکەم و ئەمە بەشێک لە شێوازی خزمەتکردنە کە دەبێتە هۆی خەمۆکی لە ناو سەربازەکان.

ناوبرا هەروەها دەڵێت: حکوومەتی ئێران وڵاتێکی سەرکوتکەرە و سەربازیکردن بۆ ئەو حکوومەتە دەبێتە هۆی گرفتە دەروونییەکانی سەربازەکان و هەست بە ئازار دەکەن.

ناوبراو هەروەها پڕژایە سەر سەربازانی کورد لە کوردستان و وتی: سەربازنێک هەن لە بەر ویژدانی خۆیان و بۆ ئەوەی لە بەرانبەر بە گەلی خۆیان نەوەستن بەتایبەتی چالاکی ئەندامانی حیزبەکان دەست دەدەنە خۆکوژی.