هاووڵاتییەکی کورد مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە

11:57 - 15 بانەمەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهرام ڕەعنایی" لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لە وڵاتی دانمارک بۆ ئێران، بەرەوڕووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ٥ ساڵ پێش لە ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی دانمارک داوای پەنابەریی کردبوو، ئەو ئیدارەیە داواکارییەکەی ناوبراوی ڕەت کردبووەوە.

"بەهرام ڕەعنایی" پاش ڕەتکردنەوەی داواکاریی پەنابەرییەکەی ڕەوانەی کەمپی داخراو کراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە.

هەتا ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دیپۆرتکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئێران دوا خراوە.