هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

20:15 - 14 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"محەممەد پەتاشی\" تەمەن ٥٤ ساڵ کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

\"\"هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەوم هاووڵاتییە کوردەیان \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەوم هاووڵاتییە کوردە لە گرتووخانەی هێزەکانی ئیتلاعات دایە و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.