هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەسبەسەر کرا
12:35 - 2 جۆزەردان 2720
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسلام ئەنباخوون" خەڵکی گوندی "کوڕانە"ی ناوچەی تەرگەوڕی ورمێ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە لیباس شەخسییەکان لە گوندی "ماوانه" ناوەندی دێهستانی تەرگەوەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش چەند تەقەیەکی هەوایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.