هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا
20:11 - 4 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو هاوڵاتییەکی کوردی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەنوەر جەنگی\" خەڵکی گوندی \"حاجی حەسەن موکریان\" سەر بە ناوچەی \"شامات\"ی میاندواو لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەنوەر جەنگیئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەری ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد لە \"گۆگتەپە\"ی شاری مەهاباد و دەسبەسەریان کردوون.
شوناسی ئەو دوو لاوە مەهابادیە بە ناوەکانی \"حەسەن ئەرتەنگ و ئارام خورسەندی\" ڕاگەیەندراوە.