هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

18:03 - 1 خەرمانان 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ عەلەوی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

جەماڵ عەلەوی پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.