هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میعراج مورتزایی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی سابیر خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی معیراج مورتزایی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

میعراج مورتزایی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.