هاووڵاتییەکی کورد لە زیندان چارەنووسی ناڕوونە

15:47 - 23 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ٣ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی \"ناسێح خالیدی\" تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش ٣ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، فەرمانبەری نەخۆشخانەی شاری پیرانشار بووە و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کردووە.

بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردە، لە شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان و تۆمەتی وەپاڵدراوی بێئاگاهی خۆیان دەربڕیووە و بەدواداچوونەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.