هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج لەسێدارە درا
22:44 - 13 خەزەڵوەر 2721
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنووچێهر (شەهاب) کازمی وەرملە"، تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی جەعفەر، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی هەرسینی کرماشان و دانیشتووی تارانە و ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.