هاووڵاتییەکی کورد لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی بێتاوان ناسرا

15:59 - 13 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی بە بێتاوان دەرچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"مەنووچەر کەڵەشیپوور\"، خەڵکی ورمێ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە دادگایی کرا و بە بێتاوان لە تۆمەتەکانی ناسێندرا.

\"\"مەنووچەر کەڵەشیپوور
ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" و \"پشتیوانی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان\" دادگایی کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانان هێڕشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو (٩٦)، ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"پشتیوانی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان\" دەسبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.