هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە دەسبەسەرکرا

16:19 - 16 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی \"سەعدی مەعرووفی\" کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی \"کوێک\" سەر بە شاری نەغەدە لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکیان، هەتا ئێستا بێ‌ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەوڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.