هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، کە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تەمەنی ئازاد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە، \"عەلی ئیسماعیلی\" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی \"جاشێران\" شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: عەلی ئیسماعیلی، پاش ئازاد کردنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ، ئیتلاعاتی شاری نەغەدە، ماوەی ٥ ڕۆژ ڕایگرتووە و ڕۆژی ڕابردوو، ئازادی کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.