هاووڵاتییەکی کورد بە تاوانی هاوکاری لە گەل حێزبە کوردییەکان، لە ماکۆ دەستبەسەر کرا

20:30 - 5 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری \"ماکۆ\"یان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواست.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە، ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"میلاد قزلباش\"، خەڵکی شاری ماکۆ لە لایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزراوەتەوە و هێزە ئتتلاعاتییەکان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردی ئۆپۆزسیۆن ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: ئەم هاووڵاتییە کوردە به هۆی دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەڕای دەرچوون لە تاقیکاری زانستی، لە گوزینشی هێلال ئەحمەری ماکۆ بێبەری کرابوو.

پیشتریش لە ساڵی ٨٨دا، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە هۆی چالاکی خوێندکاری بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، \"میلاد قزلباش\" لە گرتنگەی هێزەکانی ئیتلاعاتدایە و لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.