هاووڵاتییەکی کورد بەساڵاچووترین پیاوی ئێــرانە

17:34 - 16 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئوستانی ئیلام بە ساڵاچووترین پیاوی ئێــران بە ئەژمار دێت.

هەواڵدەریی \"ئیـرنا\" پیرە پێاوێکی تەمەن ١٣٧ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری ئابدانانی سەربە ئوستانی ئیلامی، بە تەمەن‌ترین پیاوی ئێــران لە قەڵەم دا.

عەباس رەزایی باوکی شەش کوڕ و سێ کچە و هەروەها ١٣٥ نەوە و نەتیجەی هەیە.
یەکەم منداڵی ئەم هاووڵاتییە، ٧٠ ساڵ تەمەنی هەیە.

\"15140.jpg\"
پێشتریش هەمان سەرچاوە لە راپۆرتێکدا پیاوێکی تەمەن ١٢٢ ساڵەی دانیشتووی شاری \"شووش\"ی سەربە ئوستانی خووزستانی بە پیرترین هاووڵاتیی ئێــرانی لە قەڵەم دابوو.

هەنووکە ئەم هاووڵاتییە عەرەبەی خەڵکی شووش، زیاتر لە ١٥٠ نەوەی هەیە کە بە تەمەنأترینیان ٩٠ ساڵ و کەم تەمەن‌ترینیشیان ٢ مانگە و هەرووەها چەندین نەوەی ناوبراو لە ژیاندا نەماون.

بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە لە کاتێک دایە کە ماوەیەک پێش ئێستا بەڕیوەبەرایەتیی شۆرای میللیی بەساڵاچوان رایگەیاندبوو: هەنووکە یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە بە ساڵاچووانی ئێڕانی لە ژێر چەتری کۆمیتەی ئیمداد دان و ئەمەش بەو مانایە دێت کە سەرجەمیان لە ژێر هێڵی هەژاریدان.