هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی سەقز کرا

15:27 - 3 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کراوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"کامیل عەزیزی\" دانیشتووی گەڕەکی \"بەهارستانـ\"ـی سەقز، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای سێ کاتژمێر لێکۆڵینەوە لە لایەن مەئمورانی ئیتلاعاتەوە، ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا، باسی لە بانگهێشتکردنی فراوانی هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کردووە.

لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"دلێر نەسروڵڵاهی\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی لە ئاویەری سنەدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو.