هاووڵاتییەکی کرماشانی لە زیندانی یەزد لە سێدارە درا

12:00 - 1 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر ئوجاقی" خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی یەزد لە سێدارە درا.

ئەمیر ئوجاقی پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە "مادەی سڕکەر" لە شاری "مێهرێز"ی یەزد دەسبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا حکوومەتییەکان و سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.