هاووڵاتییەکی کرماشانی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

20:24 - 10 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی بانەمەڕ، لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی \"دانیال داراب خانی\" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"هەوڵدەدان دژی تەناهی نەتەوەیی\" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران لە شاری کرماشان، لە ڕێکەوتی ١٨ی رەشەممە ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان لە ژێر لێکۆڵینەوە دابووە دواتر بۆ زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان ڕاگوێزرابوو.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دانیال داراب خانی، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧ دادگایی کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.