هاووڵاتییەکی پیرانشاری پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

13:33 - 22 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەد سووری" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مستەفا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "کانی بوداغـ"ـی بەخشی لاجانی شاری پیرانشارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ماشینی کەسیی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "خالید محەممەد سووری" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.