هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:12 - 6 خەرمانان 2722

ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر دالە" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شیناوێ"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاوڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، ڕاگواستووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە سەر شتومەکی کەسیی ناوبراو وەک مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.