هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:13 - 29 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن چشتە" تەمەن ٤٨ ساڵ کوڕی "حەسەن" و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە بەرانبەر ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی پیرانشار دەسبەسەر کردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.