هاووڵاتییەکی كورد لەزیندانی قەزوین لەسێدارە درا
14:30 - 18 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: حوكمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٦ ساڵەی كوردی خەڵکی ورمێلەزیندانی ناوەندیی قەزوین جێبەجێكرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٧ی بەفرانبار \"سوڵحەدین داوودی\" تەمەن ٣٦ ساڵ، كوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی ناوچەی ورمێ لەزیندانی شاری قەزوین لەسێدارە درا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە خەڵكی ئاوایی\" هەكی\"ی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی بووە، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو گرتووخانەدا راگیرابوو.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار \"سوڵحەدین داوودی\" بەتاوانی بازرگانی كردن بە مادە سڕكەرەكان لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابوویەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەماوەی ساڵی ٢٠١٣ی زاینیدا، ٥٢ هاووڵاتیی كورد لەئێران لەسێدارە دراون.
لەنێو ئەو کەسانەی کە لە ساڵی رابردووی زایینیدا لەسێدارە دراون، \"حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، رەزا ئیسماعیلی و شێركۆ مەعارفی\" سێزیندانیی سیاسیی كورد بوون، کە بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکاندا لەسێدارە دراون.
بەگشتیی لەساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا، ٧٢٦ هاووڵاتیی لە وڵاتی ئێران لەسێدارە دراون کە حوکمی ٤٩ کەسیان لەبەر چاوی خەڵک بەرێوەچووە.
دوایین حاڵەتی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی كورد رێكەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ بوو، كە چەنگیز ساڵحی و قادر خێرئەندیش خەڵكی ئاوایی \"گوێگجەلی\"ی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لەگرتووخانەی ناوەندی ورمێحوكمی سێدارەیان جێبەجێ کرا.