هاووڵاتییەکی نەغەدەیی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

15:38 - 6 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک خەڵکی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە نزیک شەقامی\"سەردار ڕۆحیی نەغەدە\" گیانی لە دەست دا.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە هێزە ئینتزامییەکان لە کاتی ڕاودوونانی \"قاچاغچییەکان\" تەقەیان کردووە، کە گوللەیەک وەبەر چاوی ئەو هاووڵاتییەی کەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییە نەغەدەیییە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.