هاووڵاتییەکی شنۆیی لە قیساس ڕزگار کرا

15:02 - 31 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری شنۆ بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، بکوژی کوڕەکیان لە قیساس ڕزگار کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"سەمەد مەنافی\" کوڕی دەروێش حوسێن خەڵکی گوندی \"حەسەن نووران\"ی شاری شنۆ، کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی \"کەماڵ حەمزەزادە\" کوڕی خالید کە بە قیساس مەحکووم کرابووم، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەکی کوژراوەکە، لە پەتی سێدرا ڕزگاری بوو.

ئەو هاووڵاتییە کورد لە لایەن دەزگایی قەزایی لە شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، بە هەوڵی پیاوماقوڵان و ڕەدێن سپیانی گوندی \"حەسەن نووران\" و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە قیساس ڕزگاری بوو.

\"قیساس\" لە یاساکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بۆ سزای کوشتنی بە ئەنقەست لە بەرچاوگیراوە و بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە بە ئەژمار دێت و ئەویش سەرپشکە لە جێبەجێکردنی، یان بەخشینی ئەو حوکمە.