هاووڵاتییەکی سەقزی لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا
13:49 - 18 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد، بە ناوی \"ناسر ڕەحیمی\"، کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی نیزام (حیزبی دێموکرات)، لە لایەن دادگای ئینقلابەوە تاوانبار کراوە.
دەرکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ ئەو لاوە کوردە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بووە و دادگای ئینقلاب بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ لە یاسای سزای ئیسلامی، ئەو حوکمەی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.
شایانی باسە ئەو حوکمە بە ئامادەبوونی ئەو لاوە کوردە دراوە.