هاووڵاتییەکی سەردەشتی دەسبەسەر کرا
14:27 - 2 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کور، بە ناوی \"کەریم ئەحمەدپوور\"، خەڵکی گوندی \"بێورانی خوار\" سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
کەریم ئەحمەدپوورهێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە فەلەکەی پارکی منداڵی شاری سەردەشت دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.