هاووڵاتییەکی دیکە لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

23:12 - 11 رێبەندان 2720

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەیسەڵ عەلی‌ئابادی"، کوڕی یاسین و خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی فەیسەڵ، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع شێخە"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.