هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە

12:26 - 24 پووشپەڕ 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ڕەحمانی" خەڵکی گوندی "خۆرشتـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە "کوردپا"ی ڕایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەریی ئەو هاووڵاتییە، دەستیان بە پشکنینی ماڵی یووسف ڕەحمانی کردووە.

هەتا ئێستا، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام بووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.