هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

13:12 - 27 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری روانسەر هاوولاتییەکی خەڵکی کرماشانیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری روانسەر هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی \"ئارام بەهرامی\" تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی محەمەد ئەمین و دانیشتووی کرماشان دەستبەسەر کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، حەفتەی رابردوو هیزە لیباس شەخسییەکان رژاونەتە ماڵی ئارام بەهرامی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر دەزگای کۆمپیوتێر و کۆمەڵێک لە کتێبەکانی ئەو هاووڵاتییەدا گرتبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی راگیران و هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.