هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا
19:34 - 13 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان لە سەر رێگای پیرانشار – مەهاباد کوشت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٢ی سەرماوەز هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد لە شوێنێک بە ناوی \"سەری مەیدان\" بۆسە بۆ ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئیبراهیم جیهان ئارا\" دادەنێن و وێڕای راگرتنی ماشێنەکەی دەیدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و گیانی لێ دەستێنن.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: هێزە ئینتزامییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان تەنیا بە گومانی کڕین و فرۆشتنی مەشرووباتی ئەلکولی و لەبەر چاوی ٢ کوڕی خۆی کوشتووە.
ئەو هاوڵاتییە کوردە ناوی \"ئیبراهیم جیهان ئارا\" تەمەن ٥٠ ساڵ و لەدایک بووی ئاوایی \"هەنگاوێ\"ی سەر بە ناوچەی پیرانشار و لە پیرانشار نیشتەجێ بووە.
هەرەوەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا هەتا ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی پیرانشار راگیراوە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.