هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە سێدارە درا

14:25 - 15 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگایی قەزایی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٤ خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە\"عەقیل ناسری\" ڕاگەێندراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە لە گۆڕەپانی ٢٢ بەهمەنی شاری ئیلام لە پێش چاوی خەڵکی بەڕێوەچوو.

دەزگای قەزایی ئەو حوکمەی بە تۆمەتی\"کوشتنی بە ئەنقەست\" بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردە سەپاندووە.

ئامارە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە؛ لە ساڵی ڕابردووی زایینی (٢٠١٦)دا، ٢٩٥ هاووڵاتی بە تاوانی جۆراوجۆری پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەرەکان لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.