هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە شاری تەبەس لە سێدارە درا

14:33 - 3 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری تەبەس، یەکەم ئیعدام کردنیان لە مانگی ڕەزبەردا بە هاووڵاتییانی کورد دەست پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی حەتووی ڕابردوو، حوکمی ئیعدامی زیندانییەکی کورد بە ناوی عەلی غەیوور لە شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خۆراسانی باشوور جێبەجێ کرا.

دەزگای قەزایی تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادەی مادەی سڕکەری وەپاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە داوە.

\"تۆڕی مافی مڕۆڤی کوردستان\"ڕایگەیاند؛ ئەو زیندانییە کوردە خەڵکی شاری ورمێ بووە.

هەروەها لە مانگی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی محەممەد نەزەری خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئێعدام کرا.

ناوبراو نزیک بە ١٠ ساڵ پێش بە تاوانی قیساس مەحکووم ولەو کاتەوە لە زیندان دا بووە.

سەرەڕای ڕەخنە ونیگەرانی توندی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕەوشی مافی مڕۆڤ لە ئێران، ئەم وڵاتە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامی (ئێعدام بە نیسبەت ڕیژەی حەشیمەت) لە نێو وڵاتانی جیهان دا هەیە.