هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت لە مەهاباد ئێعدام کرا
16:51 - 5 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوز، هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد لە سێدراە درا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی بە \"جەمشید تەهامی\" ڕاگەیاندووە.
جەمشید تەهامی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، کە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد لە زیندان ڕاگیراوە.
لە کاتی دادرەسی و وردەکارییەکانی دۆسیەی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە ئێعدام کراوە، ناوبراو لە کاتی دادگایی کردنیدا هەموو ئەو تاوانە وەپاڵدراوەکانی رەت کردبووە.
هەروەها ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر، بەرپرسانی زیندانی \"دەریا\"ی ورمێ حوکمی ئێعدامی ٥ هاووڵاتیی کوردیان بەڕێوە برد.
پێشتر ئاژانسی کوردپا، ناوی ئەو ٥ هاووڵاتییە ئێعدام کراوانەی بە ناوی \"کەرەم قولی زادە، مەحکووم ئیژەک - کوڕی کازم، عارف ئیسمائیلی، فایەق(فەرۆخ) عابدی و جەواد ئەسغەری\" بڵاو کردبووە.
هەروەها لە ناوەراستی مانگی ڕابردوودا، دەزگای قەزایی حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتی دیکەی کوردیان لە شارەکانی قەزوین و قۆروە بەڕێوە بردبوو.
لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە ٨ەمین حاڵەتی ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی کوردە کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت.