هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەهۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا

12:10 - 1 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر ساڵحی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی گوللـە تۆپێک لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دەسکاریی گوللـە تۆپی کردووە و بە هۆی تەقینەوەی ئەو گوللـە تۆپە بریندار و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سلێمانی خەریکی شوانی بووە".

جەنازەی ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەی پزیشکیی یاسایی سلێمانی کراوە.

ئەمیر ساڵحی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "بلەکێـ"ـی شاری "بانە"یە.