هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەهۆی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە شاری گیلانغەرب گیانی لەدەست دا
11:40 - 7 خەرمانان 2722
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "خوسرەو جانداروو" تەمەن ٧٠ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە نزیک گوندی "قاسم ئاوا"ی شاری گیلانغەرب، گیانی لەدەست دا.
ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە ناوچەی "کاسە کەبوود تەنگ کووڕک" لە داوێنی باشووری کێوی "بازی دەراز"ی ڕووی دابوو.
خوسرەو جانداروو خەڵکی گوندی "قاسمئاوای"ی شاری گیلانغەرب سەر بە پاڕێزگای کرماشانە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ هەتا کۆتاییەکانی ساڵی ١٤٠٠، سەرجەم ٤٠٢ کەس هاووڵاتیی سڤیل لە کوردستان بوونەتە قوربانیی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی شەڕ. (١٠٣ کوژراو و ٢٩٩ بریندار).