هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵەی نەغەدەیی کۆتایی بەژیانی خۆی هینا

16:26 - 25 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵەی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر هاووڵاتییەک بەناوی \"حوسێن عەلی‌زادە\" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

\"16129.jpg\"
حوسێن عەلی‌زادە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چۆنیەتیی خۆکوژیی ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری نەغەدە روون نەبووەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٥٥ رۆژی رابردوودا، ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە، کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان پیاو و ١٢ کەسیان ژن بوون.

هەروەها لەو ماوەیەدا و بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ٣ ژنی کوردی خەڵکی شارەکانی مەریوان و جوانڕۆ لە رێگەی خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژییان داوە.