هاووڵاتییەکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی) "، تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ماڵەکەیان پشکنیوە".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خۆشناو عەینی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خزر خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.