هاووڵاتییەکی "ترەنس" لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی "ترەنس" بە ناوی "ڕێبوار ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاووڵاتییەکی "ترەنس" لە شاری مەریوان بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ڕێبوار ئیبراهیمی لە ڕێگای خواردنی حەب هەوڵی داوە خۆی بکوژێت و و کاتژمێر ٣ی نیوەشەو تەرمی ناوبراویان بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی یاسایی ڕاگواستووە. ڕێبوار ڕەگەزی خۆی بە ترەنسی ژن زانیوە و ویستبووی نەشتەرگەریی ڕەگەزی بکات".
ئەو هاووڵاتییە ترەنسە ڕایگەیاند: "بنەماڵەی ئیبراهیمی بنەماڵەیەکی ئایینین و بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە سەردانی مامۆستایەکی ئایینییان کردووە و ئەو مامۆستا ئایینییە ئەو نەشتەرگەرییەی پێچەوانەی شەرعی ئیسلام زانیوە و ئەوەش بووەتە هۆی گوشاری ڕۆحی و دەروونی بۆ سەر ڕێبوار".
بە وتەی ئەو هاووڵاتییە، ڕێبوار ئیبراهیمی لەلایەن بنەماڵە و نزیکەکانیەوە لەژێر گوشاردا بووە.