هاووڵاتییەکی بە تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:32 - 11 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر  کراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە جادە پیرانشار - مەهاباد دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو  بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی سلێمان سالک سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری "پیرانشار"یان کردووە، بەڵام هیچ جۆرە وڵامێکی لە پەیوەندیی لەگەڵ چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە وەرنەگرتووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.